گوتەبێژی حەج و عومرە رۆڵی کوردستان24 بەرز دەنرخێنێت

گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو دامەزراوەیە کرد.

ئەمڕۆ شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، کاروان ستوونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا جەختی کردەوە، کوردستان24 هەمیشە بە هەڵوێستێکی بەرپرسانە و هەوڵێکی بەردەوام، رۆڵێکی گرنگ لە خزمەتکردنی حاجیانی هەرێمی کوردستان و بەدواداچوونی پرۆسەکانی حەج و عومرەدا گێڕاوە.

گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، ئەو دامەزراوەیە گرنگییەکی تایبەتی بە ئەرکە ئایینییەکان و گەیاندنی زانیاریی دروست و بەجێ بە هاووڵاتیان داوە.

کاروان ستوونی سوپاسی ئەو هەوڵ و ماندووبوونە بەردەوامەی ستافی کوردستان24ـی کرد، کە بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و ئایینی، هەمیشە لە خزمەت حاجیان و ئاسانکاریکردن بۆ پرۆسەی حەج و عومرەدا بوون.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، کاروان ستوونی هیوای خواست ئەو دامەزراوەیە لە لووتکە بمێنێتەوە و زیاتر پێشکەوێت، هەروەها هەمیشە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بێت لە خزمەت میدیا، کۆمەڵگە و ئەرکە ئایینییەکاندا.