کەمال ئاغا: کوردستان24 خزمەتێکی زۆری بە خاک و نیشتمان و هاوڵاتییان کردووە

کەمال ئاغا، سەرۆکی لقی هەولێر یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان
کەمال ئاغا، سەرۆکی لقی هەولێر یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان

سەرۆکی لقی هەولێر یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان پیرۆزبایی یازدەهەمین ساڵیادی دەسپێکردنی پەخشی کەناڵی کوردستان24 دەکات و دەڵێت: جیا لە پرسە نیشتمانییەکان، ئەم کەناڵە لە پێشکەوتنی کەرتی ئابووری و وەبەرهێنانیشدا رۆڵی گرنگی هەبووە. 

کەمال ئا‌غا سەرۆکی لقی هەولێر یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا دەڵێت: کەناڵی کوردستان24 لەو کاتەی دامەزراوە تاوەکوو ئێستا زۆرترین خزمەتی بە دۆزی نیشتیمانی و خاک و نیشتمان و هاوڵاتییان کردووە، رۆڵێکی بەرزی هەبووە لە پرسە نیشتیمانییەکان و هەروەها لە پێشکەوتنی کەرتی ئابووری و وەبەرهێنانیش رۆڵی گرنگی هەبووە ، سەکۆیەک بووە بۆ گەیاندنی دەنگ و رەنگی گشت چین و توێژەکان.

هەر لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی وەبەرهێنەران دەڵێت: بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەر و گشت کارمەندانی ئەو کەناڵە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی و بەرەوپێشچوونی زیاتریان بۆ دەخوازم.