محەمەد شوکری: کوردستان24 راستگۆیانە پەیامە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەیاندووە
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ کوردستان24 دەڵێت، پەیامە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی کوردستان24 گەواهیدەری ئەو راستگۆییانەیە کە لە کارەکانیدا رەنگی داوەتەوە.
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بە بۆنەی 11هەمین ساڵی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان24، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاند،، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر، دامەزرێنەران، بێژەران و کارمەندانی کەناڵەکە دەکەم بە بۆنەی یادی 11 ساڵەی دامەزراندن و دەستبەکاربوونیانەوە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە پەیامەکەیدا، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئەو ساڵیادە لە ستافی کوردستان24 کردووە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواستن لە گەیاندنی پەیامی نیشتمانی و پیشەییانەیان. هەروەها دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی بێوچانیان کردووە لە پێناو گەیاندنی زانیاریی ورد و دروست و رووماڵکردنی رووداوەکاندا، و هیوای خواست لە کار و تێکۆشانیان لە پێناو خزمەتکردن بە کوردستاندا سەرکەوتوو بن.