زیرەک کەمال بۆ کوردستان24: هیوای بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم

زیرەک کەمال، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
زیرەک کەمال، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرۆزبایی لە کەناڵی کوردستان24 دەکات و دەڵێت: "هیوای بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم".

شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، زیرەک کەمال، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی 11ـی ساڵەی دەستپێکی پەخشی کوردستان24، پەیامێکی ئاراستەی کەناڵەکە کرد، تێیدا هاتووە، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستی بەڕێوەبەرو سەرجەم ستافی کارکردنی  کوردستان 24  دەکەم.

هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، "هیوای بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم".

11 ساڵ لەمەوبەر، دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن لە وێستگەیەکی مێژوویی و چارەنووسسازدا دەستی بە کارەکانی کرد و هاتە نێو گۆڕەپانی رۆژنامەگەریی کوردییەوە. ئەو کاتەی گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لە جەنگێکی سەختدا دژی داعش وەستابوونەوە، کوردستان24 چووە سەنگەری بەرگری و بووە قەڵغانی پاراستنی خاک، مرۆڤ و سامانی نیشتمانیی کوردستان.