ئاسایشی هەولێر: کوردستان24 رۆڵێکی بەرچاوی لە گەیاندنی راستییەکاندا هەبووە
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کوردستان24 پیرۆزبایی لە دەستەی بەڕێوەبەری و ستافی کەناڵەکە کرد؛ ناوبراو جەختی کردەوە کە کوردستان24 رۆڵێکی بەرچاوی لە هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و گەیاندنی دەنگ و رەنگی راستییەکاندا هەبووە.
شەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بە بۆنەی یازدەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی کوردستان24، پەیامێکی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، سەرجەم رۆژنامەنووسان و کارمەندانی کەناڵەکە کرد.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوادارین هەمیشە لە پێشەنگ و سەرکەوتندا بن.
هەروەها ئاماژەشی داوە، کەناڵی کوردستان 24 یەکێکە لەو کەناڵانەی رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە گەیاندنی راستییەکان و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و دەنگ و رەنگی راستییەکانە.
11 ساڵ لەمەوبەر، دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن لە وێستگەیەکی مێژوویی و چارەنووسسازدا دەستی بە کارەکانی کرد و هاتە نێو گۆڕەپانی رۆژنامەگەریی کوردییەوە. ئەو کاتەی گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لە جەنگێکی سەختدا دژی داعش وەستابوونەوە، کوردستان24 چووە سەنگەری بەرگری و بووە قەڵغانی پاراستنی خاک، مرۆڤ و سامانی نیشتمانیی کوردستان.