بەرپرسی لقی 23ـی پارتی: کوردستان24 دروشمەکانی بە کردار سەلماندووە

بەرپرسی لقی 23ـی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کوردستان24 پیرۆزبایی لە دەستەی بەڕێوەبەری و ستافی کەناڵەکە کرد

شەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەنگەر کانەبی گەورە، بەرپرسی لقی 23 ی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یازدەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی کوردستان24، پەیامێکی ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، سەرجەم رۆژنامەنووسان و کارمەندانی کەناڵەکە کرد و تێیدا نووسیویەتی: یازدەمین ساڵیادی دامەزراندنیتان پیرۆزبیت.

سەنگەر کانەبی گەورە، دەشڵێت: کوردستان 24 دروشمەکانی بە کردار سەلماندووە و پرەنسیپ و ئیتیکی کاری رۆژنامەوانی بەرجەستە کردووە.

بەرپرسی لقی 23 ی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا هیوای داهێنانی زیاتر بۆ وەرزی نوێی کوردستان24 دەخوازێت

11 ساڵ لەمەوبەر، دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن لە وێستگەیەکی مێژوویی و چارەنووسسازدا دەستی بە کارەکانی کرد و هاتە نێو گۆڕەپانی رۆژنامەگەریی کوردییەوە. ئەو کاتەی گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لە جەنگێکی سەختدا دژی داعش وەستابوونەوە، کوردستان24 چووە سەنگەری بەرگری و بووە قەڵغانی پاراستنی خاک، مرۆڤ و سامانی نیشتمانیی کوردستان.