پۆلیسی هەولێر بۆ کوردستان24: ئێوە مینبەری راستگۆیی و رێزگرتنن لە یاسا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی کوردستان24، پیرۆزبایییەکی گەرمی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی، رۆژنامەنووسان و تەواوی ستافی کەناڵەکە کرد و رایگەیاند: کە کوردستان24 هەمیشە وەک مینبەری راستگۆیی بۆ گەیاندنی دەنگی هاووڵاتییان و چەسپاندنی رێزگرتن لە یاسا درەوشاوەتەوە.

شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە بۆنەی تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان24، پەیامێکی  پیرۆزبایی و دەستخۆشیی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ستافی ئەو دەزگا میدیایییە کرد.

لە پەیامەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، کوردستان24 مینبەری ڕاستگۆیی و گەیاندنی دەنگی خەڵکە و، رێزگرتن لە یاسا و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی دادپەروەری هەمیشە سیمای دیاری ئەم کەناڵە بوون.

پۆلیسی هەولێر دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی ستافی کەناڵەکە دەکات لە رووماڵکردنی پیشەییانەی رووداوەکان و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ کاروانی میدیاییی کوردستان24 خواست لە قۆناخەکانی داهاتوودا.

11 ساڵ لەمەوبەر، دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن لە وێستگەیەکی مێژوویی و چارەنووسسازدا دەستی بە کارەکانی کرد و هاتە نێو گۆڕەپانی رۆژنامەگەریی کوردییەوە. ئەو کاتەی گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لە جەنگێکی سەختدا دژی داعش وەستابوونەوە، کوردستان24 چووە سەنگەری بەرگری و بووە قەڵغانی پاراستنی خاک، مرۆڤ و سامانی نیشتمانیی کوردستان.