نەوزاد هادی بۆ کوردستان24: بوونەتە مینبەرێکی دیار بۆ گەیاندنی راستییەکان
بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا، لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان24، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ستافی کەناڵەکە کرد و رایگەیاند: کوردستان24 بە پابەندبوونی بە بابەتیبوون و پیشەییبوون، بووەتە مینبەرێکی دیار بۆ گەیاندنی راستییەکان.
شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، نەوزاد هادی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا، بە بۆنەی تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان24، پەیامێکی پیرۆزبایی و دەستخۆشیی ئاراستەی ئیدارە و تەواوی کارمەندانی ئەو دامەزراوە میدیایییە کرد.
نەوزاد هادی لە پەیامەکەیدا، وێڕای ئاراستەکردنی گەرمترین پیرۆزبایی بۆ تەواوی ستافی کوردستان24، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ کارمەندانی کەناڵەکە خواست لە کاروانی میدیایییاندا.
بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی نەینەوای پارتی تیشکی خستە سەر وێستگەکانی کارکردنی کەناڵەکە و گوتی: لە ماوەی 11 ساڵی رابردوودا، کوردستان24 بووەتە مینبەرێکی میدیاییی دیار و پێشەنگ بۆ گواستنەوەی هەواڵ و رووداوەکانی کوردستان، عێراق و سەرانسەری جیهان؛ ئەمەش لە سایەی ئەدای پیشەییانە، پابەندبوون بە بابەتیبوون و راستگۆیی و، رۆڵی کاریگەری لە گەیاندنی راستتیەکان و بەهێزکردنی هۆشیاریی میدیاییدا هاتووەتە دی.
نەوزاد هادی وێڕای پیرۆزباییی دووبارە بۆ ستفای کەناڵەکە گوتی: هیوادارم هەموو ساڵێک کوردستان24 لە درەوشانەوە و سەرکەوتنی زیاتردابێت، بە هیوای بەخشین و پێشەنگیی بەردەوام لە خزمەتکردنی کایەی راگەیاندن و راستیدا.
11 ساڵ لەمەوبەر، دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن لە وێستگەیەکی مێژوویی و چارەنووسسازدا دەستی بە کارەکانی کرد و هاتە نێو گۆڕەپانی رۆژنامەگەریی کوردییەوە. ئەو کاتەی گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لە جەنگێکی سەختدا دژی داعش وەستابوونەوە، کوردستان24 چووە سەنگەری بەرگری و بووە قەڵغانی پاراستنی خاک، مرۆڤ و سامانی نیشتمانیی کوردستان.