دەنگی پێنج تەقینەوە لە دوورگەی قشم بیستران
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، دەنگی پێنج تەقینەوە لە جزیرەی قشم لە باشووری وڵات بیستراوە.
سێشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە باشووری وڵاتەکە و بە دروستی ناوچەی دوورگەی قشم بیستراوە، هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، پێنج جار دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
لە بارەی هۆکار و جۆری ئەو تەقینەوانە ئاژانسکە هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە، تەنیا رایگەیاندووە، سەرچاوەی هێرشەکان تا ئێستا نەزانراوە.
ئاژانسەکە رایگەیاندووە،، بەرزی و هێزی دەنگی تەقینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رەنگە هێرشەکان شوێنێک یاخود پێگەیەک لە ناوخۆی دوورگەی قشمیان پێکابێت. هاوکات هەندێک لە دانیشتووانی دوورگەکە بە ئاژانسەکەیان رایانگەیاندووە، دوو فڕۆکەیان لە ئاسمانی ناوچەکە بینیوە و لەوە دەچێت هێرشەکان لە لایەن ئەو فڕۆکانەوە ئەنجامدرابن.
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە، شاندێکی قەتەری بە ئامانجی نێوەندگیریی و هێورکردنەوەی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لە نێوان تاران - واشنتن هەیە سەردانی تارانیان کردووە و بڕیار وایە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان و بەردەوامبوونی دانوستانەکان کۆببنەوە، لە لایەکی دیکەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، لە هێرشکردنە سەر ئێران پەلە ناکەن و چاوەڕێی ئەوە دەکەن لەگەڵ تاران بگەن بە رێککەوتن. گوتیشی، ئێران خوازایاری رێککەوتنە و سەرکردەکانیان نایانەوێت بیانکوژین و لەناویان ببەین.