کەشناسیی هەرێم: سبەی پلەکانی نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە رێژەی (2-3) پلەی سیلیزی؛ بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان نزمتر دەبنەوە بە رێژەی (3–4) پلەی سیلیزی، هەروەها بە گشتی سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچر پچر.

چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کردەوە.

بە پێی پێشبینییەکان، سبەی پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2026، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لە سەر ناوچەکە کەمێک زیاد دەکات، بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچر پچر، لە دوای نیوەڕۆ رێژەی دابارین هەندێ جار زیاد دەکات و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت. بارانبارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکەدا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، سبەی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە رێژەی (2-3) پلەی سیلیزی؛ بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان نزمتر دەبنەوە بە رێژەی (3–4) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی.

پیرمام: 21 پلەی سیلیزی.

سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی.

هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی.

چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی.

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی.

زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی.

ئاکرێ: 23 پلەی سیلیزی.

گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی.

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی.