بەنداوی باوەشاسوار لە کفری سەرڕێژ بوو

لەگەڵ یەکەمین شەپۆلی بارانباریندا، بەنداوی باوەشاسوار لە کفری و بەنداوی ئاوەسپی سەرڕێژیان کرد، ئەوەش بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکانی گەرمیان دڵخۆشیی جووتیاران و دانیشتووانی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە.

جەبار مەحموود، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی گەرمیان بە کوردستان24ی راگەیاند؛ لەگەڵ یەکەمین شەپۆلی بارانبارین لە باکووری شارۆچکەی کفری، ئاستی ئاوی ئەمساڵی بەنداوی باوەشاسوار لە ساڵی پار باشتربووە، چونکە لە هاویندا دەرچەی سەرەکیی بەنداوەکە ئاوی کەم سەرف کردبوو، بۆیە ئێستا بەنداوەکە لەگەڵ یەکەمین بارانبارین سەرڕێژی کردووە.

لای خۆیەوە، بەنداوی ئاوەسپی کە دەکەوێتە نێوان کفری و سەنگاو، بە تەواوەتی پڕبووە و ئەویش سەرڕێژ دەکات. شایەنی باسە لە زستانی رابردوودا بەهۆی بارانبارینی زۆر و گیرانی دەرگاکانی بەنداوی باوەشاسوار بە قوڕ و لیتە، بڕێکی زۆر ئاو لەنێو بەنداوەکەدا مابووەوە، کە ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی هەبوو لەسەر زیادبوونی پاشەکەوتی ئاوی ئەمساڵ لە ناوچەکەدا.

زستانی رابردوو رێژەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو لە ساڵان زیاتر لە هەرێمی کوردستان، بەراوردکردنی رێژەی بارانبارین تا کۆتایی ساڵی 2025 و سەرەتای 2026 لە پارێزگاکاندا بەم شێوەیە بووە (بە ملم):

- سلێمانی: 760.4 ملم (بەرامبەر بە 307.6 ملم لە ساڵی پێشتر)
- هەڵەبجە: 744 ملم (بەرامبەر بە 353.3 ملم لە ساڵی پێشتر)
- دهۆک: 592.5 ملم (بەرامبەر بە 103.5 ملم لە ساڵی پێشتر)
- هەولێر: 477.9 ملم (بەرامبەر بە 96.3 ملم لە ساڵی پێشتر)