ئەو وەرزشوانانەی بە تۆپی پێ دەستیان پێکرد بەڵام لە وەرزشەکانی دیکە مێژوویان تۆمارکرد

رۆجێر فێدرەر تێنسزانی سویسڕی
رۆجێر فێدرەر تێنسزانی سویسڕی

زۆرن ئەو وەرزشوانانەی لە تەمەنی منداڵی خولیا و ئارەزوویەکی زۆریان بۆ یاری تۆپی پێ هەبووە، بەڵام لە کۆتاییدا چارەنوسیان بە جۆرێک گۆڕاوە کە رەنگە خۆشیان بڕوایان بە چارەنوسی خۆیان نەبووبێت، دیارترین ئەو وەرزشوانەش کە سەرەتا خولیای یاری تۆپی پێی هەبووە بەڵام دواتر لە وەرزشێکی دیکە خۆی بینیوەتەوە، رۆجێر فێدرەر تێنسزانی سویسڕییە.

دیارترین ئەو وەرزشوانانەی لە منداڵی خولیای تۆپی پێیان هەبووە بەڵام لە وەرزشەکانی دیکە مێژوویان تۆمار کردووە:

1- رۆجێر فێدرەر
تێنسزانی سویسڕی لە تەمەنی منداڵی خولیایەکی زۆری بۆ لاکێشەی سەوز و هەروەها یاری تۆپی پێ هەبوو، بەڵام دوای ساڵانێک خۆی لە گۆڕەپانی یاری تێنس بینیەوە و توانیش ببێتە یەکێک لە ئەفسانەکانی ئەم وەرزشە.

رؤجێر فێدرەر بە منداڵی

 

2- ستیڤ نێش
ئەم یاریزانە کەنەدیە هاوشێوەی زۆرینەی منداڵەکانی دیکە ئارەزووی ئەوەی هەبوو ببێتە یاریزانی تۆپی پێی و خەونی لەبەر کردنی درێسی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی هەبوو، بەڵام قەدەر وایکرد ئەویش ببێتە یەکێک لە ئەستێرەکانی دیارەکانی یاری باسکە لە خولی ئەمریکا.

ستیڤ نێش

 

3- حەکیم ئولاجوان
دایک و باوکی ئەو وەرزشوانە نایجیریە گەشبینیەکی زۆریان بە منداڵەکەیان هەبوو ببێتە یەکێک لە ناودارترین گۆڵپارێزەکانی جیهان، بێ ئاگا لەوەی کوڕەکەیان ببێتە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی خولی باسکەی ئەمریکا.

حەکیم ئولاجوان

 

4- یوری کێنۆر
ئەو وەرزشوانەش کاتێک لە ئەکادیمیای یانەی هامبورگی ئەڵمانیا وەرگیرا، هەمووان بە ئاستەکەی سەرسام بوون و دڵیان بەوە خۆشبوو بەهرەیەکی گەورەیان دەستکەوتووە، بەڵام ئەمیش لە کۆتاییدا خۆی ەل گۆڕەپانەکانی یاری تۆپی دەست بینیەوە.

یوری کێنۆر

 

5- توبیاس کارێلسۆن
ئەمەیان کاروانەکەی لە هەمووان جیاوازترە و سێ وەرزشی پێکەوە تاقیکردووەتەوە. توبیاس لە تەمەنی چوار ساڵی لە ئەکادیمیای تۆپی پێ بوو و دواتر لە تەمەنی حەوت ساڵی رووی لە یاری خلیسکانی سەر شەختە کرد، بەڵام کاتێک تەمەنی گەیشتە 11 ساڵان رووی لە یاری تۆپی دەست کرد.

توبیاس کارێلسۆن