لێزمە باران بەڕێوەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەوری باراناوی و لە زۆربەی ناوچەکان لێزمە باران و هەورە بروسکە دەبێت و پلەکانی گەرما 5 پلە نزم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 07-11-2026، لە دوای نیوەڕۆوە، لە هەندێک ناوچە باران بە شێوەی لێزمەباران و هەورەبرووسکە دەبێت. ئەم دۆخە بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی، سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری (بەحرکە، خەبات، هیران، شەقڵاوە و کۆیە)، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشێک لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک (ئاکرێ، بەردەرەش، بجیل و دینارتە) و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەگرێتەوە.

خێرایی با مامناوەند و لەنێوان 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەی باکووری رۆژهەڵات دەبێت. مەودای بینین لەنێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت و لە کات و شوێنی داباریندا بۆ نێوان 5 بۆ 7 کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە. هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە رێژەی 4 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە.

سبەی یەکشەممە 08-11-2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچرپچر لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت تا کاتەکانی ئێوارە. پاشان کەشی ناوچەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەی باشووری رۆژئاوا دەبێت. مەودای بینین لەنێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک نزمتر دەبنەوە.

ناوچەکان  کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە
هەولێر 18 18
پیرمام 15 15
سلێمانی 16 16
هەڵەبجە 18 18
چەمچەماڵ 18 18
دهۆک 16 16
زاخۆ 16 16
گەرمیان 21 20
حاجی ئۆمەران 8 7