کەشناسیی هەرێم: لەسەنتەری شارەکان نمەباران و لە لووتکەی چیاکان بەفر دەبێت
بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان هەور و تەم دەبێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند،، لە ئێستا کاریگەری شەپۆڵی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان لاوازە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە 8-11-2026، بە گشتی ئاسمان بەردەوام هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم، بەڵام لە نیوەڕۆ کاریگەری تەم کۆتای دێت. هەروەها چەند تاوە بارانێک بە گوێرەی پێشبینیەکانی ئێستا لە کاتی جیا جیا دەبارێت.
ئاماژەی بەوەش دا، لە سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچە شاخاوییەکان جۆری دابارین بە شێوەی نمە باران و هەندێ کات بارانی مامناوەند دەبێت لەگەڵ ئەگەری هەورە تریشقە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، لە ئەنجامی بارستە هەواییەکی سارد بۆ سەر ناوچەکەمان لە شەودا پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە ئەگەری بەفر بارین زیاتر دەبێت لەسەر قەدپاڵی چیا بەرزە سنوورییەکان و لووتکەی شاخە بەرزەکان، لە شەودا کاریگەری شەپۆڵی باران بارین کۆتای دێت پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:14 پلەی سیلیزی
گەرمیان:20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:8 پلەی سیلیزی
کەشناسیی لەبارەی پێشبینی کەشی سبەی دووشەممە 9-11-2026، رایگەیاند، لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە ناوچەی جیا جیا، پاشان لە نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەکاتەوە ئەگەری بەفر بارین هەیە بۆ سبەی دووشەممە لەسەر لووتکە و قەدپاڵی هەندێ ناوچەی شاخاویە بەرزە سنوورییەکان، هەروەها پلەکانی گەرما (3-5 )پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:11 پلەی سیلیزی
گەرمیان:17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:6 پلەی سیلیزی