بەقایی: ئومێدەوارین ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن
ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا و لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی فەرمیی ئێران، رایگەیاند، دەستووری عێراق، چوارچێوەی یاسایی بۆ چارەسەری هەموو پرسە سیاسی و ناکۆکییەکانی ناوخۆی وڵاتەکە دیاری کردووە و هیوای خواست ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن.
ئیسماعیل بەقایی لە وەڵامی پرسیارێکی تایبەت لە بارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، "ئومێد دەکەین ناکۆکییەکانی نێوانیان و هەروەها ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ چارەسەر ببن".
بەقایی گوتیشی: هێندەی ئێمە دەیزانین، دەستووری عێراق ئەم پرسانەی روون کردووەتەوە و لە هەر وڵاتێکدا دەستوور باشترین بنەما و رێنیشاندەرە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە.