پێشەوا هەورامانی:کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لە بەغدا گرنگ و بەرهەمداربوو

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە دەکات، لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، "دەمەوێت کێشەکان لەبنەڕەتەوە چارەسەر بکەم".

ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2026، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەردانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ بەغدا،کۆبونەوەیەکی،گرنگ،بەرهەمداربوو.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق،لەپرسی بودجە،موچە،کۆمەڵێک بابەتی دیکە کۆبونەوەیەکی باش و بەرهەمدارییان لە بەغدا ئەنجامدا.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم باسی لەوەش کرد، مەسرور بارزانی بە ڕاشکاوی و بە داتاو ژمارە هەموو مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانی خستە بەردەم سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیرەکان و بۆی ڕوونکردنەوە، لە وەڵامدا زەیدی گوتی"دەمەوێت کێشەکان لەبنەڕەتەوە چارەسەر بکەم".