سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە محەمەدی حاجی مەحمود دەکات
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستە کرد و سەرەخۆشی لە خۆی و خانەوادەکەیان کرد.
دەقی پەیامەکە:
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ محەمەدی حاجی محمود
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز، محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری پارتی سوسیال دیموکراتی کوردستان.
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئامین حەسەن گەڵاڵی) دایکی بەڕێزتانم پێگەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و خزم و کەسوکارتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی 13ی تشرینی دووەمی 2026