مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری رۆژنامەنووس فەرهاد محەمەد دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و دۆستانی رۆژنامەنووس فەرهاد محەمەد دەکات و رایدەگەیەنێت، رۆڵێکی دیاری لە راگەیاندنی کوردی و بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان هەبوو.
ئەمڕۆ هەینی، 13ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و دۆست و هاوکارانی دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، فەرهاد محەممەد، نووسەر و رۆژنامەنووسێکی نیشتمانپەروەر و بە هەڵوێست بوو.
سەرۆکی حکوومەت راگەیاندووە، “ بۆ کۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووسی ناسراوی کوردستان و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان و ئەندامی بەشی رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی فەرهاد محەممەد، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوکار و ئاشنایانی دەکەم" .
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، “رۆژنامەنووس فەرهاد محەممەد، نووسەر و رۆژنامەنووسێکی نیشتمانپەروەر و بە هەڵوێست بوو، رۆڵێکی دیاریشی لە راگەیاندنی کوردی و بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان هەبوو”.
لە کۆتاییدا مەسرور بارزانی دەڵێت، “خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت".