مەسرور بارزانی: دژی هەوڵەکانی دابەشکردنی هەرێمی کوردستان دەوەستینەوە
گوتاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمی دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر.
بەشێکی قسەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:
- لەم قۆناخەدا زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار نەمام دەچێنرێت.
- ئەوەی لە دەستمان بێت بۆ چاککردنی کەشوهەوا دەیکەین و بەردەوام دەبین.
- ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت لە چەندین رووەوە سوود بە خەڵکی کوردستان بگەیەنێت.
- چەندان کەس دەتوانن لەم پرۆژەدا کار بکەن و دارەکانیش بەرهەمدارن، بۆیە لە رووی خۆراکیشەوە دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت.
- سوپاسی هێزەکانی پێشمەرگە و خوشک و برا خوبەخشەکان دەکەین کە لەم پڕۆژەدا بەشدارن.
- بەهۆی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە کەشوهەوای هەولێر پیس ببوو.
- پڕۆژەی "رووناکی" کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پاککردنەوەی ئاووهەوای هەولێر و هەموو کوردستان هەبووە.
- پێشتر بڕینی هەوڵی دارستانەکانی کوردستان دراوە.
- پەلاماردانی کۆرمۆر تاوانێکە بەرامبەر بە هەموو خەڵکی کوردستان و عێراق و قبووڵ ناکرێت.
- هیوادارم لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کاتێکی زوودا بگەنە ئەنجام و ئەوانەی تاوانیان کردووە و ئەوانەی لە پشتی تاوانەکەن، بگەنە سزای یاسایی خۆیان.
- پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ئەرکی هەموومانە.
- رووبەڕووی هەموو هەوڵێک بۆ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان دەبینەوە.
- دڵنیام هەر کوردێک دڵسوز و نیشتمانپەروەر بێت لە دژی دابەشکردنی زیاتری هەرێمی کوردستان دەوەستێتەوە.
- لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین.
- سوپاسی وڵاتی یونان دەکەم کە هاوکارن لەگەڵ ئێمە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە..
نوێ دەکرێتەوە..