عومەر چەلیک: بڕیاری یەبەشە بۆ چۆڵکردنی شنگال گرنگە

گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) رایدەگەیەنێت، پرۆسەی تێکەڵبوونی هەسەدە لە سووریا بەردەوامە و بڕیاری یەبەشەش بۆ چۆڵکردنی شنگال گرنگە.

عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە سووریا پرۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوامە و بڕیاری یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە)ـش بۆ چۆڵکردنی شنگال گرنگە.

چەلیک ئاماژەی بەوە دا، بابەتەکە تەنیا چەکدانان نییە و گوتی: "لە سێبەری چەکدا دەنگی دیموکراسی کز دەبێت، لەخۆگرتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی لاواز دەبن، لە بواری کارگێڕیدا چاکسازیی جددی ناکرێن و مۆدێلێکی نوێی ئەمنی و ئابووریش بۆ هەموو لایەنەکان نایەتە پێشەوە".

عومەر چەلیک روونیشی کردەوە، بێگومان رێبازەکان جیاوازن؛ تێکەڵبوونی هەسەدە لە سووریا و چۆڵکردنی شنگال جیاوازە و رەنگە هی پژاکیش جیاواز بێت. گوتیشی: "ستراتیژیی ناوچەی بێ تیرۆر پێکەوە گرێدراوە، بەڵام شێوازی جێبەجێکردنەکەی جیاوازە".