لە دیالە سێ منداڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران
ئێوارەی دوێنێ، لە خاڵی پشکنینی سنووری ناحیەی داروسەلامی سەر بە پارێزگای دیالە، داواکراوێک لە بازگەی پۆلیسی ناحیەکە نەوەستاوە و بە خێراییەکی زۆر بازگەکەی تێپەڕاندووە، لە ئەنجامدا هەشت منداڵ بوونە قوربانی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەرێم جاف پەیامنێری کوردستان24، هێزە ئەمنییەکان بەدوای داواکراوەکەدا کەوتوون و تەقەیان لێکردووە. بەو هۆیەوە گولـلــەکان بەر کۆمەڵێک منداڵ کەوتوون، لە ئەنجامدا سێ منداڵ گیانیان لەدەست دا و پێنج منداڵی دیکەش برینداربوون. لەنێو کژراوەکاندا دوو منداڵی کوڕ و کچێک هەن.
وەزیری ناوخۆی عێراق دوای رووداوەکە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵای ئەمنی پێکهێنا. ئێستا ئەفسەرێک و 10 کارمەندی ئەمنی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بەو رووداوە دەستبەسەرکراون.