نرخی زێڕ گەیشتە نزمترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا

 رۆژی چوارشەممە (18ـی تشرینی دووەمی 2026)، نرخی زێڕ بە رێژەی زیاتر لە 3% دابەزی و نزمترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا تۆمار کرد، ئەمەش لە ژێر کاریگەریی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و زیادبوونی پێشبینییەکان بۆ ئەوەی بانکی فیدراڵیی ئەمەریکا لە مانگی داهاتوودا رێژەی سوود بەرز بکاتەوە.

لە مامەڵە دەستبەجێیەکاندا، نرخی زێڕ بە رێژەی 3.3% پاشەکشەی کرد و هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 3,760.57 دۆلار، بەمەش نزمترین بەهای خۆی لە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵی رابردوودا تۆمار کرد.

هاوکات گرێبەستە ئایندەییەکانی زێڕی ئەمەریکا بۆ رادەستکردنی مانگی کانوونی یەکەم، بە رێژەی 3.2% دابەزین و نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 3,736.39 دۆلار.

ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە کە وەبەرهێنەران بە وردی چاوەڕوانی بڵاوبوونەوەی کۆنووسی کۆبوونەوەی مانگی تشرینی یەکەمی بانکی فیدراڵیی ئەمەریکا دەکەن، تاکو ئاماژەی نوێیان دەست بکەوێت سەبارەت بە ئاراستەی داهاتووی سیاسەتی نەختینەیی.