دۆناڵد ترەمپ: پەیوەندیمان لەگەڵ رووسیا زۆر باشە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە شێنجێنی چین کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان کرد. کۆبوونەوەکە بەر لە دەستپێکی لووتکەی سێقۆڵی بوو کە بڕیارە لەگەڵ شیجینپینگ، سەرۆکی چین ساز بکرێت.
دۆناڵد ترەمپ بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە بە ڤلادیمیر پووتینی گوت "چاوەڕێی ئەم دیدارەین و پێدەچێت لە ساڵانی داهاتوودا دەرەنجامی زۆر باشی لێ بکەوێتەوە."
هەروەها تۆمارێکی ڤیدیۆیی کۆبوونەوەکە کە لەلایەن کرێملنەوە بڵاوکراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت "ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کۆبوونەوەکەمانین، چەندین ساڵە پەیوەندییەکی گەورەمان هەیە، ماوەیەکی زۆرە یەکتر دەناسین، پێموایە زۆر شتی گەورە دەتوانێت لەم کۆبوونەوەیە دەربچێت، یان لانیکەم دەستپێبکات".
دیدارەکە لە پەراوێزی چالاکییەکانی لووتکەی کۆمەڵەی هاریکاریی ئابووریی وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن (ئاپیک) لە شێنجێن بەڕێوەدەچێت. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوەڕوانی ئەنجامی گفتوگۆکانی سەرکردەی ئەو سێ زلهێزە جیهانییە دەکات و دەیەوێت بزانێت چ تێگەیشتنێک لەسەر دۆسیە ئاڵۆزە ئابووری و سیاسییەکان دروست دەکەن.
نوێ دەکرێتەوە...