ترەمپ: پووتین و شی جین پینگ دەیانەوێت جەنگی ئێران کۆتایی بێت

سەرۆکی ئەمریکا، جەختی کردەوە، سەرۆکەکانی رووسیا و چین دەیانەوێت جەنگی ئێران کۆتایی بێت و ئەوەش بە تاران رادەگەیەنن.

پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "ئێن بی سی" ئاماژەی بەوە کرد، گفتوگۆکانم لەگەڵ پووتین لە بنەڕەتدا لەسەر ئۆکرانیا چڕ ببوونەوە پێم وایە ئەو دەیەوێت جەنگەکە کۆتایی بێت.

سەرۆکی ئەمریکا گوتی: جەنگی ئێران یەکێک بوو لەو بابەتانەی گفتوگۆمان لەسەر کرد و، هەر یەک لە شی جین پینگ، سەرۆکی چین و پووتین، سەرۆکی رووسیا ، دەیانەوێت جەنگەکە کۆتایی بێت و ئەوە بە تاران رادەگەیەنن.

ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی لووتکەی سێقۆڵیی مێژوویی لە نێوان سەرۆکانی ئەمریکا، چین و رووسیا لە شاری شێنجێنی چین بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا هەرسێ سەرکردە جەختیان لەسەر ئاشتیی جیهان، سەقامگیریی ستراتیژی، پرسی چەکی ئەتۆمی و چارەکردنی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان کردەوە.

هەر سێ سەرۆک لە کۆتایی کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەدا، جاڕنامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە ئاشتی پەسەند کرد.