ئەنجوومەنی وەزیران دەنگۆکانی تایبەت بە کۆبوونەوەکانی فالح فەییاز رەتدەکاتەوە
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد:
دوێنێ شەممە، لە سەردانی فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بو هەرێمی كوردستان و دیدار و کۆبوونەوەکانی لە گەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەت مەسرور بارزانی، گفتوگۆیان لەبارەی گرنگی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکوەمەتی فیدراڵ کرد بە تایبەتی بودجە و نەوت و دەروازە سنوورییەکان.
بەڵام لە هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن، دەنگۆی ناڕاست و هەڵبەستراویان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکراوکردووەتەوە کە هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورە لە راستی .
بە پێچەوانەوە، هەموو لایەک هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بە گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش و لە چوارچێوەی دەستوور ، چارەسەر بکرێن.