سوپای پاسداران: دووکەشتی نەوتهەڵگر بەر مین کەوتن
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، هێزی دەریایی پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بەر مین کەوتوون و ئاگریان گرتووە.
میدیاکانی ئێران ئاشکرایانکرد، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەو کاتەدا بووە کە کەشتییەکان هەوڵیانداوە بەو رێڕەوەدا تێپەڕن کە هێزی دەریایی پاسداران بە نایاسایی ناوی بردووە.
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە تاران جموجۆڵی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا توندتر کردووە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە 12ـی تەممووزی رابردوو گەرووەکەی داخست، پاش ئەوەی ئەمریکا لە 8ـی هەمان مانگدا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکردەوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران هەڕەشەیانکردووە، هەر کەشتییەک بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت یان لە دەرەوەی ئەو رێڕەوەی دیارییانکردووە بە گەرووەکەدا تێپەڕێت، دەیکەنە ئامانج.