سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئامادەی سێیەم رۆژی لووتکەی جیهانیی لاوانە
ئەمرۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئامادەی سێیەم رۆژی لووتکەی جیهانیی لاوان دەبێت.
لە کۆتا رۆژی لووتکەی جیهانیی لاوان، چوار یاداشتنامەی لێکگەیشتن لەگەڵ هاوبەشانی نێودەوڵەتی واژۆ دەکرێن، کە دەرگای نوێ بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە لە رێگەی پڕۆگرامەکانی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی گەنجان، راهێنان، بەهێزکردنی توانا و پڕۆگرامی هاوبەشەوە، بۆ ئەوەی سێ رۆژەکەی هەولێر ببێتە هەوێنی هاوکارییەکی درێژخایەن.
هەر لە رۆژی سێیەمدا، بە وردی تیشک دەخرێتە سەر پڕۆژەکانی دەستپێشخەریی "10 گرفت 10 چارەسەر" و گەنجە بەشداربووەکان دەناسێنرێن.
ئارین مەسروور بارزانی، دامەزرێنەری کوردستان فاوندەیشن، لە پەیامێکدا بۆ لووتکەکە رایگەیاندووە، "کوردستان دەرگاکانی بە رووی لاوانی جیهاندا دەکاتەوە، نەک تەنیا وەک میوان، بەڵکوو وەک هاوبەش لە نەخشاندنی داهاتوودا".