ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

وەزیری جەنگی ئەمریکا: مووشەکەکانی ئێران دەگەنە لەندەن

وەزیری جەنگی ئەمریکا، هۆشدارییەکی توندی دایە جیهان و رایگەیاند کە مووشەکەکانی ئێران دەتوانن بگەنە جەرگەی ئەوروپا و شاری لەندەن، ئەمەش دوای ئەوەی تاران هێرشێکی مووشەکیی بۆ سەر ئامانجێک لە دووری 4000 کیلۆمەتر ئەنجام داوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

بەم نزیکانە پاکستان میوانداری دانوستان ئێران و ئەمریکا دەکات هەموو ببینە

واشنتن پۆست: ئەمریکا تووشی کورتهێنانی چەکی پێشکەوتوو بووەتەوە هەموو ببینە

ئەکسیۆس: ڤانس و ناتانیاهۆ مشتومڕیانە هەموو ببینە

کوەیت: بەندەری موبارەک ئەلکەبیر بە درۆن و مووشەک کرایە ئامانج هەموو ببینە

وۆڵستریت جۆرناڵ: ئیسرائیل ستراتیژی خۆی لە شەڕی دژی ئێران دەگۆڕێت هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

عێراقچی: باجی تاوانەکانی ئیسرائیل قورس دەبن

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تازەترین پەیامیدا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت "هێرشەکانی بۆ سەر کارگەکانی ئاسن و ژێرخانی مەدەنی، پێچەوانەی ئەو مۆڵەتی دیپلۆماسیەیە کە ترەمپ درێژی کردووەتەوە".

عێراقچی ئەمڕۆ ئێوارەی هەینی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاویکردووەتەوە و نووسیوتی ئیسرائیل دوو گەورەترین کارگەی پۆڵا و وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا و شوێنە ئەتۆمییە مەدەنییەکان و چەند ژێرخانێکی دیکەی ئێرانی بۆمباران کردووە. لەگەڵ ئەمەشدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هێرشەکانی کردووە.

دەشڵێت "ئەم هێرشانەش پێچەوانەی درێژکردنەوەی ئەو مۆڵەتە دیپلۆماسیەیە کە سەرۆکی بڕیاری لێداوە".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویەتی "ئێران باجێکی قورسی لە ئیسرائیل دەسەنێت بەهۆی ئەو تاوانانەی دەیانکات".

 

فەرەنسا و ئەمریکا لە لەناوبردنی توانای مووشەکیی ئێران و پاراستنی گەرووی هورمز هاوڕان

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنی هەمان ئامانجی ستراتیژین بۆ تێکشکاندنی توانای مووشەکیی ئێران و گەڕاندنەوەی ئازادیی کەشتیوانی بۆ گەرووی هورمز، ئاماژەی بەوەش کرد کە دوای هێوربوونەوەی دۆخەکە سیستەمێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی تانکەرە نەوتییەکان دادەمەزرێنن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وڵاتانی G7 جەخت لە ئازادیی گەشتی دەریایی لە گەرووی هورمز دەکەنەوە

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەفت (G7)، جەختیان لە پێویستیی دەستەبەرکردنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز کردەوە و داوایان کرد هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی سەر ئابووریی جیهان چڕ بکرێنەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بەم نزیکانە پاکستان میوانداری دانوستان ئێران و ئەمریکا دەکات

یۆهان وادێفوڵ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دیدارێکی راستەوخۆ لە نێوان نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە ئارادان و بڕیارە بەم نزیکانە گەڕی نوێ دانوستان لە پاکستان بەڕێوە بچێت.

بە گوتەی یۆهان وادێفوڵ، ئەگەر هەیە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی 27ی ئاداری 2026، وردەکاری زیاتر لەبارەی دیدارەکە بخاتەڕوو.

 

عێراقچی: بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە هەزار مامۆستا و قوتابی کوژراون

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا و ئیسرائیل بێ بە زەییانە هێرشدەکەنە سەر قوتابخانە، ژێرخانی ئاو، ژێرخانی وزە و پاڵاوگەکان و  تاوانی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، 27ـی ئاداری 2026، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لەرێگەی ڤیدیۆوە بەشداربوو رایگەیاند: بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا ئیسرائیل زیاتر لە هەزار مامۆستا و قوتابی کوژراون و بەشێکی دیکەیان برینداربوون.

عێراقچی ئاماژەی بەوە داوە، ئەمریکا و ئیسرائیل بێ بە زەییانە هێرشدەکەنە سەر قوتابخانە،ژێرخانی ئاو، ژێرخانی وزە و پاڵاوگەکان و  تاوانی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن، ئەو شەڕەنگێزییەی دەیکەن بەرانبەر ئێران هۆکاری بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەبێتە هۆکاری ناسەقامگریی زیاتر و بەهاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەخەنە مەترسییەوە.

 

ماوەی مانەوەی قوتابیانی هەرێم کە لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن درێژکرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: بەهۆى بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەکە و لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابیانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بە بڕیارى  ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاردرا بە، درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە 28ـی ئادار تاوەکو 15ـی نیسانی 2026.03.27 

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە داوە، لە دوای ئەم رێککەوتە وەزارەت جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات.

وۆڵستریت جۆرناڵ: ئیسرائیل ستراتیژی خۆی لە شەڕی دژی ئێران دەگۆڕێت

ۆژنامەی "وۆڵستریت جۆرناڵ" لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئیسرائیل بەو ئەنجامە گەیشتووە کە کوشتنی سەرکردەکانی ئێران نابێتە هۆی رووخانی حکوومەتی تاران و دروستبوونی راپەڕینی جەماوەری، هەربۆیە بڕیاری داوە شێوازی هێرشەکانی بگۆڕێت و راستەوخۆ ژێرخانی سەربازیی سوپای پاسداران بکاتە ئامانج.

 

ئەکسیۆس: ترەمپ بڕیار لە ناردنی هێزی زەمینی بۆ ئێران دەدات

هەفتەی داهاتوو ئیدارەی ترەمپ بڕیار لەسەر ناردنی هێزی زەمینی بۆ ئێران دەدات.

پێگەی ئەکسیۆس لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای پێنتاگۆن ئاشکرایکرد، پێنتاگۆن بیر لە ناردنی زیاتر لە 10 هەزار سەرباز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە، ئامادەکاریش بۆ بژاردەکانی وەشاندنی کۆتا گورزی سەربازیی و یەکلاکەرەوە بۆ ئێران دەکات، لەوانە؛ بڵاوەپێکردنی هێزی زەمینی و بەچڕی بۆردومانکردنی ئێران.

ئاماژەی بەوەشدا، هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت، ئەو هێزەشی دەنێردرێت لەو هێزەی ئێستا لە ناوچەکەن جیاوازە.

 

رۆیتەرز: کۆمارییەکان لە تێکساس پشتگیریی هێرشەکانی سەر ئێران دەکەن

لە تێکساسەوە پەیامی تووند ئاراستەی تاران دەکرێت؛ کۆمارییەکان لەژێر دروشمی 'ئازادکردنی ئێران' پشتگیری بۆ بڕیارە سەربازییەکانی ترەمپ دووپات دەکەنەوە و سەرکردە ئایینییەکانی ئەمریکاش هێرشەکان بە 'پارێزبەندییەک بۆ ئیسرائیل' ناو دەبەن.

 

میدیاكانی ئێران: لە هێرشەكەی سەر شاری قوم شەش كەس كوژراون

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران لە هێرشی سەر پارێزگای قوم بووەتە هۆی کوژرانی هاووڵاتییان و هەروەها بۆمبی پەناگە شکێن بەکارهاتووە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 27ـی ئاداری 2026،  تەقینەوەیەكی  بەهێز لە قوم روویداوە، بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەكانی ئێران باس لە كوژرانی شەش كەس دەكرێت، 

جێگری ئەفسەری سیاسی-ئەمنی پارێزگای قوم رایگەیاندووە، دوای هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر سێ خانووی نیشتەجێبوون لە ناوچەی پاردیسان، تا ئێستا شەش کەس كوژراون.

میدیاكانی ئێران دەڵێن، لە هێرشەكەی سەر شاری قوم بۆمبی پەناگە شكێن بەكارهێنراوە كە لە رێگەی فڕۆكەی بی دوو هەڵدەدرێت.