ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

2 هەزار کەشتی لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە

رۆنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کرد، بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێران، نزیکەی دوو هەزار کەشتی لە گەرووی هورمز ​​گیریان خواردووە، هەروەها زیاتر لە 20 هەزار کەشتیوان کەمبوونەوەی پێداویستییەکانیان رووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبنەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هێرشمان کردە سەر گەورەترین دامەزراوەی پترۆکیمیایی ئێران هەموو ببینە

ئێران: وەڵامی دیپلۆماسیمان بۆ ئەمریکا ئامادە کردووە و بەمزووانە رایدەگەیەنین هەموو ببینە

تورکیا: سێ لەو کەشتیانەی لە گەرووی هورمز گیریان خواردبوو بە سەلامەتی پەڕینەوە هەموو ببینە

دوو کەشتی دیکەی هیندستان کە گازی شلیان بارکردووە لە کەنداو چوونە دەرەوە

ئەمریکا سیستەمێکی نوێی مووشەکی لە جەنگی ئێراندا بەکاردەهێنێت هەموو ببینە

وردەکاریی پێشنیازە نوێیەکەی پاکستان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

پەیامنێری کوردستان24: حەشدی شەعبی لەکەرکووک بۆردومان کرا

پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، بنکەی سەربازی لیوای 40ـی کەتائیبی ئیمام عەلی سەربە حەشدی شەعبی بۆردومانکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی نیسانی 2026، سۆران کامەران پەیامنێری کوردستان24، لە کەرکووک رایگەیاند: کاژمێرنۆی ئەمشەو بنکەیەکی سەربازی لیوای 40ی کەتائیبی ئیمام عەلی سەر بەحەشدی شەعبی  بۆردوومان کرا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، کە لەسەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە بارەگاکە لە گوندی خەرابەرووتەی رۆژئاوای کەرکووک بووە و لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران بارەگاکانی کەتائیبی ئیمام عەلی لەسنوری کەرکوک بۆ  پێنج جار بۆردومان کراوە کە نزیکە لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەنەوە لە ڕۆژئاوای کەرکوک.

 

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئۆپەراسیۆنێکی مەترسیدارمان لەنێو دڵی ئێران ئەنجامدا

وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنێکی مەترسیدارمان لەنێو دڵی ئێران ئەنجامدا، دوو فڕۆکەوانەکە هەڕەشەیان لەسەر بووە، سەربازەکانمان توانیان بە سەرکەتوویی کارەکانیان تەواو بکەن.

هەروەها گوتی: سەربازەکانمان جێناهێڵین.

 

12 ملیۆن ئێرانی ئامادەی خۆیان بۆ بەرگری لە وڵاتەکەیان رادەگەیەنن

ئەسکەندەر مومنی، وەزیری ناوخۆی ئێران، لەگەڵ جێگرانی وەزارەت، پارێزگاران و قایمقامەکان، وەک ئەندامانی سەرەکیی وەزارەتی ناوخۆ، بەشدارییان لە هەڵمەتی نیشتمانیی "گیانبەخش" کرد.

وەزیری ناوخۆ وێڕای ستایشی پێشوازیی بەرفراوانی هاووڵاتییان لەم هەڵمەتە، رایگەیاند، لە ماوەی تەنیا 10رۆژدا، زیاتر لە 12ملیۆن ئێرانی لە چین و توێژە جیاوازەکان ئامادەیی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەربڕیوە. مومنی جەختی کردەوە: "سوپاسگوزاری فیداکاری و حەماسەی گەلەکەمانین؛ ئامادەین لەگەڵ ملیۆنان ئێرانیی دڵسۆز، ڕیزێکی یەکگرتوو و بەربەستێکی پتەو لە بەرانبەر دەستدرێژیکاران پێکبهێنین و شکستی دوژمنان مسۆگەر بکەین."

 

ترەمپ: گەیشتن بە هێڵی کۆتایی لەگەڵ ئێرانییەکان ئەستەمە، بەڵام ئەم تیمی نوێیە ژیرترن

سەرۆکی ئەمریکا، کاتژمێر 8:00ی شەوی سێشەممەی وەک دوا مۆڵەت و ساتی یەکلاکەرەوە بۆ ئێران دیاری کرد. هۆشداری دا کە ئەگەر تا ئەو کاتە ڕێککەوتن نەکرێت، فەرمانی وێرانکارییەک دەردەکات کە هاوشێوەی نەبووبێت و وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج؛ هاوکات ئاشکرای کرد کە ئێستا لەگەڵ گرووپی سێیەمی دەسەڵاتدارانی ئێران کە بە عەقڵانیتر وەسفی کردن، لە دانوستاندایە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کاتژمێر 8:00ـی شەوی سێشەممە (بە کاتی خۆرهەڵاتی ئەمریکا) دەبێتە ساتی یەکلاکەرەوەی جەنگەکە.

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا کە ئەگەر تاوەکوو شەوی سێشەممە ڕێککەوتن نەکرێت، فەرمانی وێرانکارییەک دەردەکات کە پێشتر وێنەی نەبووبێت و گوتی: "رۆژی سێشەممە لە ئێران دەبێتە 'ڕۆژی وێستگەکانی کارەبا' و 'ڕۆژی پردەکان'، هەمووی پێکەوە. هیچ شتێک نابینن هاوشێوەی ئەو وێرانکارییە بێت. یان گەرووی هورمز دەکەنەوە یان لە ناو دۆزەخدا دەژین.

چوار درۆن لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنران

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی ئاداری 2026، کەمێک بەر لە ئێستا چوار درۆنی لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنران.

 

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هێرشمان کردە سەر گەورەترین دامەزراوەی پترۆکیمیایی ئێران

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش دا، لەو هێرشەدا دوو دامەزراوەی سەرەکی بەتەواوی لەکار خراون. روونیشی کردەوە، ئەو دوو دامەزراوەیە بەرپرسن لە هەناردەکردنی سەدا 85ـی بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات.

کاتس ئەوەشی خستە روو، رێنوێنیی داوەتە سوپا بە هەموو هێزێکیانەوە بەردەوام بن لە لێدانی ژێرخانی ئێران.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سوپای پاسداران: دوو درۆنی دیکەی دوژمنانمان تێکشکاند

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران رایگەیاند، لە ئاسمانی هەر یەک لە شارەکانی کرماشان و ئیسفەهان دوو  درۆنی دوژمنانمان تێکشاندووە.

سوپای پاسداران ئاماژەیداوە، لە ئاسمانی کرماشان درۆنێکی جۆری ئۆربێتەر 4 لەلایەن سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی خراوەتەوە خوارەوە، هەروەها لە ئاسمانی ئیسفەهان درۆنێکی دیکەی جۆری ئێم کیو 9 توانراوە بخرێتەوە خوارەوە.

 

تا ئێستا 245 قوتابیی ئێرانی بەهۆی جەنگەوە کوژراون

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران دوا ئاماری قوتابیانی قوربانی جەنگ و ئەو ناوەندانەی خوێندن کە بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە، بڵاوکردەوە و دەڵێت، "57.5%ـی قوربانییەکان کوڕ و 42.5% شیان کچن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران: وەڵامی دیپلۆماسیمان بۆ ئەمریکا ئامادە کردووە و بەمزووانە رایدەگەیەنین

رۆژی دووشەممە، 06ـی نیسانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، تاران وەڵامی دیپلۆماسیی خۆی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داڕشتووە و لە کاتی گونجاودا رایدەگەیەنێت.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بە خراپترین شێوە رێڕەوی دیپلۆماسیی تێکداوە. راشیگەیاندووە،، "جیهان شایەتحاڵی ئەوەیە گوتارەکانی ئەمریکا لەگەڵ کردارەکانیدا یەکناگرنەوە."

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

تورکیا: سێ لەو کەشتیانەی لە گەرووی هورمز گیریان خواردبوو بە سەلامەتی پەڕینەوە

وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئۆرال ئۆغڵۆ، رایگەیاند؛ سێ کەشتی تورکی کە لە نێو گەرووی هورمزدا بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە دەورە درابوون، بە سەلامەتی پەڕیونەتەوە. جەختیشی کردەوە،  هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی 156 دەریاوان کە هێشتا لە ناوچەکەدا ماونەتەوە، بەردەوامن.