ترەمپ: گەیشتن بە هێڵی کۆتایی لەگەڵ ئێرانییەکان ئەستەمە، بەڵام ئەم تیمی نوێیە ژیرترن
سەرۆکی ئەمریکا، کاتژمێر 8:00ی شەوی سێشەممەی وەک دوا مۆڵەت و ساتی یەکلاکەرەوە بۆ ئێران دیاری کرد. هۆشداری دا کە ئەگەر تا ئەو کاتە ڕێککەوتن نەکرێت، فەرمانی وێرانکارییەک دەردەکات کە هاوشێوەی نەبووبێت و وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج؛ هاوکات ئاشکرای کرد کە ئێستا لەگەڵ گرووپی سێیەمی دەسەڵاتدارانی ئێران کە بە عەقڵانیتر وەسفی کردن، لە دانوستاندایە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کاتژمێر 8:00ـی شەوی سێشەممە (بە کاتی خۆرهەڵاتی ئەمریکا) دەبێتە ساتی یەکلاکەرەوەی جەنگەکە.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا کە ئەگەر تاوەکوو شەوی سێشەممە ڕێککەوتن نەکرێت، فەرمانی وێرانکارییەک دەردەکات کە پێشتر وێنەی نەبووبێت و گوتی: "رۆژی سێشەممە لە ئێران دەبێتە 'ڕۆژی وێستگەکانی کارەبا' و 'ڕۆژی پردەکان'، هەمووی پێکەوە. هیچ شتێک نابینن هاوشێوەی ئەو وێرانکارییە بێت. یان گەرووی هورمز دەکەنەوە یان لە ناو دۆزەخدا دەژین.