ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران دەیانەوێت ئاگربەست بکەن
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، هەردوو لایەن واتە ئیسرائیل و ئێران بەدوای ئاگربەستێکی دەستبەجێدا دەگەڕێن و هەوڵی وەستاندنی جەنگ دەدەن.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەیدا روونیشی کردەوە، دانوستانەکانی کۆتایی لەسەر پرسی ئاشتی بەردەوامن و بەرەوپێش دەچن، بەو مەرجەی نەزانی و گەمژەیی رێگر نەبن لە بەردەم گەیشتن بە ئەنجام.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ترەمپ ئەوەشی خستە روو، گەمارۆ دەریاییەکەیان بە تەواوی کاریگەری و هێزی خۆیەوە دەمێنێتەوە تاوەکو دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی، هەروەها پێشبینی دەکات هەنگاوەکان بە خێرایی بەڕێوە بچن.