ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. ئێران و ئیسرائیل هێرشەکانیان دەستپێکردەوە

دوای زیاتر لە 100 رۆژ ئاگربەست، ئێران و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر یەکتر

ئێران
هاوبەشکراوە

ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران راگرت

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران راگرتووە. ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هەنگاوە لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بووە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

هەمان بەرپرس لەبارەی دۆخی لوبنانیشەوە رایگەیاند، ئەگەر هێرشەکانی حیزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام بن، ئەوا هێرش دەکەنە سەر باشووری بەیرووت. 

روونیشی کردەوە، ئیسرائیل ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک لە سنووری باکوورەوە بکرێتە سەری.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران راگرت هەموو ببینە

ئێران هێرشەکانی راگرت هەموو ببینە

ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران دەیانەوێت ئاگربەست بکەن هەموو ببینە

سوپای ئیسرائیل: سیستەمی بەرگریی ئێرانمان لەناوبرد هەموو ببینە

حووسییەکانی یەمەن بۆ کوردستان24: ئەمریکا بەشداریی جەنگ بکاتەوە، کەشتییەکانی دەکەینە ئامانج هەموو ببینە

ئیبراهیم رەزایی بۆ کوردستان24: سەردەمی دانبەخۆداگرتنی ئێران کۆتایی هاتووە هەموو ببینە

کەتایبی حزبوڵڵای عێراقی هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن هەموو ببینە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر دوو بنکەی سەربازیی ئیسرائیل هەموو ببینە

حووسییەکانی یەمەن چوونە جەنگەوە هەموو ببینە

یەکێتیی ئەوروپا داوا لە ئێران و ئیسرائیل دەکات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ئێران هێرشەکانی راگرت

ئەمڕۆ دووشەممە، 08ـی حوزەیرانی 2026، بارەگای "خاتەمولئەنبیا"ـی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا، راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل راگەیاند.

بارەگاکە جەختی کردووەتەوە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بەتایبەت بۆ سەر باشووری لوبنان،  ئەو کاتە رێکاری زۆر توندتر و وێرانکەرتر دەگرنەبەر.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "دوای دەستدرێژییەکانی رژێمی ئیسرائیل بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ سەر باشووری لوبنان و ناوچەی زاحییە، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی پشتیوانییەکانیان بۆ گەلی زوڵملێکراوی لوبنان، وەڵامێکی پڕ لە ئازاریان بە رژێمی ئیسرائیل دا". راشیگەیاندووە، بەو هێرشانەی کردوویانە، ئیسرائیل و پشتیوانانی پەندیان لێوەرگرتووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئیسرائیل بە شێوەیەکی فەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیارەکەی ئێران رانەگەیاندووە. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران دەیانەوێت ئاگربەست بکەن

ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، هەردوو لایەن واتە ئیسرائیل و ئێران بەدوای ئاگربەستێکی دەستبەجێدا دەگەڕێن و هەوڵی وەستاندنی جەنگ دەدەن.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەیدا روونیشی کردەوە، دانوستانەکانی کۆتایی لەسەر پرسی ئاشتی بەردەوامن و بەرەوپێش دەچن، بەو مەرجەی نەزانی و گەمژەیی رێگر نەبن لە بەردەم گەیشتن بە ئەنجام.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ترەمپ ئەوەشی خستە روو، گەمارۆ دەریاییەکەیان بە تەواوی کاریگەری و هێزی خۆیەوە دەمێنێتەوە تاوەکو دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی، هەروەها پێشبینی دەکات هەنگاوەکان بە خێرایی بەڕێوە بچن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: دەستبەجێ ئەم شەڕە راگرن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ترووس سۆشیەل پەیامێکی ئاراستەی ئیسرائیل و ئێران کردووە و داوایان لێدەکات، دەستبەجێ شەڕ رابگرن.

 

سوپای ئیسرائیل: سیستەمی بەرگریی ئێرانمان لەناوبرد

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 08ـی حوزەیرانی 2026، دەیان فڕۆکەی جەنگیی هێزی ئاسمانی بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی دەستەی هەواڵگریی سەربازی، هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر سیستەمە ستراتیژییەکانی بەرگریی رژێمی ئێران.

هەروەها روونیشی کردەوە، لە ماوەی رابردوودا ئێران چەندین سیستەمی بەرگریی لە ناوچە جیاوازەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی جێگیر کردووە بۆ بونیادنانەوەی تواناکانی چاودێری و بەرگری، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پێشتر لە ئۆپەراسیۆنی (نەڕەی شێر) ئەو سیستەمانە زیانیان پێ گەیشتبوو، بەڵام ئەم هێرشە نوێیە بووە هۆی تێکشکاندنی تەواوەتیی ئەو سیستەمە نوێیانە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانیان زەبرێکی قورسیان لە سیستەمە بەرگرییەکانی رژێمی ئێران وەشاندووە، ئەم جۆرە هێرشانەش ئازادییەکی زیاتر بە هێزە ئاسمانییەکانیان دەبەخشن بۆ ئەوەی بە فراوانی لە ناو ئاسمانی ئێراندا کردەوە سەربازییەکانیان ئەنجام بدەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

حووسییەکانی یەمەن بۆ کوردستان24: ئەمریکا بەشداریی جەنگ بکاتەوە، کەشتییەکانی دەکەینە ئامانج

فەرماندەیەکی سەربازیی حووسییەکانی یەمەن هۆشداری دەداتە ئیسرائیل لە بەردەوامبوونی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران و لوبنان و رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەمریکا بەشداریی هێرشەکان بکات، کەشتییەکانی لە دەریای سوور دەکەنە ئامانج. 

دەقی لێدوانەکە لەم لینکەدا بخوێنەوە 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بەقایی: جەنگ و دیپلۆماسی یەکناگرنەوە

ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت "لە هەر شوێنێک پێویست بێت و لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئاسایشی ئێمەدا بێت، بە دڵنیاییەوە هەنگاوی بۆ دەنێین، بەڵام کاری دیپلۆماسی و مەیدانی جەنگ یەکانەگیر نابن".

 

ئیبراهیم رەزایی بۆ کوردستان24: سەردەمی دانبەخۆداگرتنی ئێران کۆتایی هاتووە

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 هۆشداریی توند دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و رایدەگەیەنێت، سەردەمی دانبەخۆداگرتنی تاران کۆتایی هاتووە و ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوەتیی لێدوانەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر دوو بنکەی سەربازیی ئیسرائیل

ناوەندی راگەیاندنی سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کەمێک پێش ئێستا هێزی ئاسمانیی سوپا، کردەوەیەکی سەرکەوتوویان بە پەیامی (حەیدەری کەڕاڕ) وەک دیارییەک بۆ گیانی قوربانییانی جەنگی 12 رۆژە بۆ سەر دوو بنکەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە نەواتیم و تەلنەوف دەست پێکرد.

هەروەها رایگەیاند، ئەم هێرشە مووشەکییە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر بنکەکانی رادار لە سێ ناوچەی ناوخۆی ئێران.

سوپای پاسداران هۆشداریی داوە و رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل هەر هێرشێکی دیکە بکاتەوە، لە بەرانبەردا سنووری وەڵامدانەوەکانیان دژی ئیسرائیل فراوانتر دەکەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سوپای پاسداران: سەلماندمانەوە ئاسمان و خاکی ئیسرائیل لە کۆنترۆڵی ئێمەدایە

حوسێن موحێبی گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت" چەندەمجارە دەیسەلمێنین ئاسمان و خاکی ناوچە داگیرکراوەکان لە کۆنترۆڵی مووشەکە وێرانکارەکانی سوپای پاسداراندایە".

 

حووسییەکانی یەمەن چوونە جەنگەوە

حووسییەکانی یەمەن هێرشکردنە سەر تەلئەبیب و سەپاندنی گەمارۆیەکی توندیان بەسەر هاتوچۆی کەشتییەکانی ئیسرائیل لە دەریای سوور راگەیاند، هۆشداریش دەدەن لە فراوانکردنی هێرشەکانیان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە