ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ئێران شەپۆلێکی مووشەکی و درۆنیی ئاراستەی ئیسرائیل کرد

سوپای پاسداران رایگەیاند: 27ـەمین شەپۆلی مووشەکی و درۆنیی، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆیی 4" ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کران.

 

خاڵە سەرەکییەکان

ترەمپ: جاران بەریتانیا هاوپەیمانێکی مەزن بوو هەموو ببینە

ئێران هۆشدارییەکی توند بە ئازەربایجان دەدات

دوو هێرشی درۆنی کرایە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی

سێ درۆن لە سنووری چۆمان کەوتنە خوارەوە هەموو ببینە

مانگی سووری ئێران: نزیکەی 7 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی مەدەنی كراونەتە ئامانج هەموو ببینە

عێراق راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژ کردەوە هەموو ببینە

پاسەوانی سنوور: سنوورەکانی عێراق بەتەواوی پارێزراون و هیچ دزەکردنێک نییە هەموو ببینە

سەرکردەکانی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن هەموو ببینە

کۆمکاری عەرەبی بە ئۆنڵاین هێرشەکانی ئێران تاوتوێ دەکات هەموو ببینە

پزیشکیان: بە مەرج هێرشی سەر وڵاتانی دراوسێ ناکەین هەموو ببینە

ترەمپ: ئەمڕۆ گورزێکی بەهێز لە ئێران دەدرێت هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

سعوودیە: 8 درۆنمان تێکشکاندوە

وەزارەتی بەرگریی سعوودیە رایگەیاند، 8 درۆنی لە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تێکشکاندوە

 

هێرشێکی دیکەی درۆنی کرایەوە سەر سلێمانی

لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا، دووەمجارە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەوە سەر بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی. 

هەرچەندە بارەگاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی چۆڵکراوە و هیچ کارمەندێکی تێدا نییە، بەڵام بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان، هێزە ئەمنییەکان داوا لە هاووڵاتییان دەکەن لەو شوێنە دوور بکەونەوە کە دووەمجارە بە درۆنی بۆمبڕێکراو دەکرێتە ئامانج.

 
 

بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی بە درۆن کرایە ئامانج

کەمێک لەمەوبەر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی لە شەقامی مەلیک مەحموودی شاری سلێمانی کردە ئامانج.

بەهۆی هێرشە درۆنییەکەوە، ئاگر لە بارەگاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرز دەبێتەوە. ئەم هێرشە لە کاتێکدای پێشتر هەر لە سنووری سلێمانی هێرشی درۆنی کرایە سەر هێزەکانی یەکەی حەفتای پێشمەرگەی کوردستان.

 
 
 

سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە ئازەربایجان دەکات

ناوەندی قەرارگەی خاتەم ئەنبیای سوپای پاسداران هۆشدارییەکی توندی بە کۆماری ئازەربایجان دا و پێی راگەیاندووە" لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، ئیسرائیلییەکان دەربکە".

 
 

کەمێک پێش ئێستا کۆگاکانی نەوت لە پاڵاوگەی تاران هێرشیان کرایە سەر

ئاژانسی هەواڵی فارس رایگەیاندووە، هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوەکانی پاڵاوگەی نەوتی باشووری تاران

سوپای پاسدارانیش دەڵێت: لە تۆڵەی بە ئەمانجگرتنی پاڵاوگەی تاران بە مووشەکی خەیبەر لە پاڵاوگەی حەیفا دەدەین

 
 

دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە هەولێر بیستران

کەمێک لەمەوبەر، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە هەولێر بیستران.

عێراقچی: ئەگەر ترەمپ هەوڵی ئاڵۆزیی زیاتر بدات ئێمەش ئامادەین

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەهەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵی ئاڵۆزیی زیاتر بدات، ئەوا ئێمەش ئامادەین.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، پزیشکیان بە مەرجی بەکارنەهێنانی خاکی وڵاتانی دراوسێ داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی کرد.

دەشڵێت: ئەمریکا لە بری ئیسرائیل شەڕ دەکات، هەروەها ناتانیاهۆ دوای چەندین ساڵ لە شکست، توانی فێڵ لە ئەمریکا بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران، باسی لەوەش کرد، ترەمپ دەستپێشخەرییەکەی پزیشکیانی لەنێو برد.

 

دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەغدا بیستران

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەغدا بیستران، هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دەدات.

 

بارەگای کەتائیبی حزبوڵڵا لە جورفولسەخر بۆردومان کرا

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: کەمێک بەر لە ئێستا بارەگای کەتائیبی حزبوڵڵا لە جورفولسەخر بۆردومان کرا.

 

ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد

سوپای پاسداران رایگەیاند: شەپۆلی 26ـەمینی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆیی 4"، ئاراستەی ئامانجەکانمان لە ئیسرائیل کرد.

ئاماژەی بەوەشدا،  "بە لەبەرچاوگرتنی لەناوچوونی سیستەمی راداری دوژمن لە کاتی شەپۆلەکانی پێشوودا، پێدانی ئامانجەکان زۆر ئاسانتر بووە و بە یارمەتی خودا هەموو ئەو مووشەکانەی کە ئاراستە دەکرێن، ئامانجی دیاریکراویان دەپێکن."