سێ درۆن لە سنووری چۆمان کەوتنە خوارەوە
سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن) لە سنووری قەزاکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.
سەرچاوەیەک لە بەرگریی شارستانیی چۆمان بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 07ـی ئاداری 2026، سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن) لە سنووری قەزاکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، یەکێک لە درۆنەکان، لە حەوشەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی و دوو درۆنی دیکەش لە نزیک شوقەکانی "وەردە" کەوتوونەتە خوارەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا، ژمارەیەک درۆن و مووشەکی دیکەش ئاراستەی ناوچە جیاوازەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و چیای کۆڕەک کراون.