ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی بازرگانیمان لە گەرووی هورمز پێکا

سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، کە هێزە دەریاییەکانیان دوو کەشتیی بازرگانییان لە گەرووی هورمز پێکاوە و وەستاندوویانن، دوای ئەوەی کەشتییەکان ئامادە نەبوون بەدەم هۆشدارییەکانیانەوە بچن. بەپێی ئاژانسی (ISNA) بڵاوی کردووەتەوە، کەشتیی یەکەم بەناوی (Express Rome) کە ئاڵای لیبێریای پێوە بووە و تاران دەڵێت خاوەندارێتییەکەی بۆ ئیسرائیل دەگەڕێتەوە، لەگەڵ کەشتیی بارهەڵگری (Mayuree Naree)ی تایلەندی، لەلایەن مووشەک و پاشماوە سەربازییەکانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج.

هاوکات، عەلیرەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هۆشدارییەکی توندی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هەر کەشتییەک بییەوێت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕبێت، دەبێت مۆڵەت لە ئێران وەربگرێت. ئەم هەنگاوە نوێیەی تاران وەک جێبەجێکردنی ئەو هەڕەشانە دەبینرێت کە پێشتر بۆ داخستنی گەرووەکە بڵاویان کردبووەوە.

 

خاڵە سەرەکییەکان

سیناتۆرێکی ئەمریکی پلانی جەنگی ترەمپ دژی ئێران ئاشکرا دەکات هەموو ببینە

ئەردۆغان: بەهۆی لێکدانەوەی هەڵەوە بۆنی خوێن و بارووت ناوچەکەی تەنیوە هەموو ببینە

پێشنیازێکی نوێ بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەخرێتە روو هەموو ببینە

خاتەمولئەنبیا:ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشاین کردووەتە سەر یەکێک لە بانکەکانی ئێران

پزیشکیان: جەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ناکەین

کەشتییەکی بەریتانیا لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج هەموو ببینە

فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران: تا دوا دڵۆپی خوێن ئێرانی ئیسلامی دەپارێزین

باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەنجوومەنی ئاسایش چاوی لە ئاست پێشێلکارییەکان کوێر کردووە

ژەنەراڵ دان کین: سوپای ئێران لەوە لاوازترە کە چاوەڕێمان دەکرد

ترەمپ بۆ ئێران: چاندنی مین لە گەرووی هورمز لێکەوتەی خراپی دەبێت هەموو ببینە

یەکێتیی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر 19 بەرپرس و دامەزراوەی ئێراندا دەسەپێنێت هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

دەنگی تەقینەوەیەک لە ئاسمانی هەولێر بیسترا

کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لە ئاسمانی هەولێر بیسترا و بەگوێرەی زانیارییەکان لەلایەن سیستەمی دژە مووشەکییەوە بەرپەچدرایەوە.

 

لوبنان: ژمارەی کوژراوان گەیشتە 634 کەس و نزیکەی ملیۆنێک کەس ئاوارە بوون

وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی لوبنان، نوێترین ئاماری 10 رۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵایان بڵاوکردەوە.

راکان ناسرەدین، وەزیری تەندروستی لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 634 کەس، کە لەنێویاندا 91 منداڵ هەن، هەروەها زیاتر لە 1500 کەسی تریش بریندار بوون.

لەلایەکی تریشەوە، حەنین سەید، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرای کرد کە قەیرانی ئاوارەبوون گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی؛ تاوەکوو ئێستا 816 هەزار کەس وەک ئاوارە ناوی خۆیان تۆمار کردووە، کە نزیکەی 126 هەزاریان لە پەناگە بەکۆمەڵەکاندا نیشتەجێ کراون. ئەم ئامارانە نیشاندەری قووڵیی ئەو کارەساتە مرۆییەن کە لوبنان لە سایەی بەردەوامیی پێکدادانەکاندا پێیدا تێپەڕ دەبێت.

 

هێرش کرایە سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی بەغدا

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بنکەی سەربازیی "ڤیکتۆریا" لە ناو سنووری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کرایە ئامانج. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) ئەنجامدراوە، بەڵام سیستەمی بەرگریی بنکەکە توانیویەتی یەکێک لە درۆنەکان پێش پێکانی ئامانجەکەی بخاتە خوارەوە.

 

وەزیری وەرزشی ئێران: لەژێر هیچ بارودۆخێکدا بەشداری مۆندیال لە ئەمریکا ناکەین

کەمێک پێش ئێستا وەزیری وەرزشی ئێران: لەژێر هیچ بارودۆخێکدا بەشداری مۆندیال لە ئەمریکا ناکەین.

 

یەکێتیی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر 19 بەرپرس و دامەزراوەی ئێراندا دەسەپێنێت


 یەکێتیی ئەوروپا پاکێجێکی نوێی سزای بەسەر ئێراندا پەسەند کرد. ئەم سزایانە 19 بەرپرس و دامەزراوەی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە بەهۆی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکاریی ناوخۆییەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران 39یەمین شەپۆلی هێرشی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا دەستپێکرد

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، 39یەمین شەپۆلی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستگۆیی چوار، بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە راگەیاند.

سوپای پاسداران ئەم شەپۆلە هێرشە مووشەکی و درۆنییەی بەناوی چەند فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی ناوناوە، لەوانە ئەمیر موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کە لە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون، راشیگەیاندووە، ئامانجی ئەم هێرشەیان بنکەی هێزەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکە.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بۆ هاووڵاتیانی: هەرچی زووە عێراق جێبهێڵن

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئاداری 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هاووڵاتیانی ئاگادار دەکاتەوە هەرچی زووە عێراق جیبهێڵن.

 

ئەردۆغان: بەهۆی لێکدانەوەی هەڵەوە بۆنی خوێن و بارووت ناوچەکەی تەنیوە

ئیسرا ئەنوەر
ئیسرا ئەنوەر
ئیسرا ئەنوەر

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە رایگەیاند: "لە کاتێکدا دەرفەتی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ هەبوو، بەڵام بەهۆی هەژمارکردن و لێکدانەوەی هەڵە و هاندانی تاقمێکی خوێنرێژ، ناوچەکەمان دووبارە بە بۆنی خوێن و بارووت داپۆشرایەوە."

 

پێشنیازێکی نوێ بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەخرێتە روو

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لە نوێترین هەنگاویدا بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بازاڕەکان، پێشنیازی کردووە وڵاتانی خاوەن نەوتی عەمبارکراو پێکەوە گەورەترین یەدەگ بخەنە بەردەست، بەو شێوەیە نرخەکەی دابەزێنن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

رۆیتەرز: دەنگی چوار تەقینەوە لە بەحرەین بیسترا

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئاداری 2026، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، دەنگی چوار تەقینەوە لە بەحرەین بیسترا.