لوبنان: ژمارەی کوژراوان گەیشتە 634 کەس و نزیکەی ملیۆنێک کەس ئاوارە بوون
وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی لوبنان، نوێترین ئاماری 10 رۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵایان بڵاوکردەوە.
راکان ناسرەدین، وەزیری تەندروستی لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 634 کەس، کە لەنێویاندا 91 منداڵ هەن، هەروەها زیاتر لە 1500 کەسی تریش بریندار بوون.
لەلایەکی تریشەوە، حەنین سەید، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرای کرد کە قەیرانی ئاوارەبوون گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی؛ تاوەکوو ئێستا 816 هەزار کەس وەک ئاوارە ناوی خۆیان تۆمار کردووە، کە نزیکەی 126 هەزاریان لە پەناگە بەکۆمەڵەکاندا نیشتەجێ کراون. ئەم ئامارانە نیشاندەری قووڵیی ئەو کارەساتە مرۆییەن کە لوبنان لە سایەی بەردەوامیی پێکدادانەکاندا پێیدا تێپەڕ دەبێت.