وەزیری بەرگریی بەریتانیا: پوتن دەستی لە پشتی هێرشە درۆنییەکانی ئێرانە
وەزیری بەرگریی بەریتانیا جۆن هیلی دەڵێت: چەند ئەفسەرێکی پلە باڵای بەریتانیا پێیانڕاگەیاندووم، ئێران سوود لە تاکتیکی سەربازیی رووسیا دەبینێت بۆ هەڵدان و پێکانی ئامانجەکانی بە درۆنی بۆمبڕێژکراو".
دەشڵێت "جێگەی سەرسووڕمان نییە، پوتن لە پشت ئەو تاکتیکە سەربازیانەوە بێت کە ئێران بۆ هەڵدانی درۆن و بە ئامانجگرتنی ناوچەکە بەکاری دەهێنێت، چونکە تاکە سەرکردەی جیهانە لەم دۆخە سوود لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبینێت، ئەم جەنگەی ئێران لە رووی داراییەوە هاوکاریی پوتنە بۆ جەنگی ئۆکرانیا".