وەزارەتی بەرگریی عێراق: بە چوار درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانمان لە مەخموور

وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ لە قەزای مەخموور تێکشکێنران و هەروەها هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی ئاداری 2026، وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی کەتیبەی ئەندازیاری مەیدانی سەر بە فیرقەی پیادەی چواردەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا (کەرتی فەوجی یەکی لیوای پەنجا)، کەوتنە بەر هێرشی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ(درۆن) و دواتر فڕۆکەیەکی چوارەم، بەڵام هێزەکانمان رووبەڕوویان بوونەوە و پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان، لە ئاسمانی قەزای مەخموور خستیاننە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئاماژەی بەوە داوە، لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی لە ریزەکانی کارمەندانی هێزەکانمان یان هاووڵاتییان تۆمار نەکراوە، لە هەمان کاتدا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان کردووە بە گرتنەبەری رێکاری پێویست و بەدواداچوون بۆ وردەکاری و بارودۆخی رووداوەکە.

هەروەها وەزارەتی بەرگریی جەخت دەکاتەوە کە هێزە چەکدارەکانمان لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک کە ئاسایشی وڵات بکاتە ئامانج.