سوپای پاسداران: دوژمنان لەتوپەت دەکەین
عەلی عەبدولئیلاهی، فەرماندەی فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران دەڵیت "پەیامەکەی موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵا، خوێنێکی نوێی بە دەمارەکانی نەتەوەی موسڵمان، خەڵکی بە شەرەف و خۆشەویستی ئێرانی ئیسلامی دا، بە تایبەتی جەنگاوەرانی ئیسلام.
دەڵێت "بە رێبەر و فەرماندەی خۆشەویستمان رادەگەیەنین کە هێزە چەکدارەکان، بە ئامادەیی تەواو، بە رووحێکی زۆر بەهێز، بە ئازایەتییەکی بێ هاوتای، تا دوا هەناسە و دڵۆپی خوێن فەرمانی رێبەر جێبەجێ دەکەین و دەجەنگین، دەبێت دوژمنانی ئیسلام و موسڵمانان و وڵات و نەتەوەی خۆڕاگری ئێرانی ئیسلامی ناچار بکەین سزای تاوانەکانیان قبووڵ بکەن و لەتوپەتیان دەکەین.