بەرگریی ئاسمانی ئیمارات: 36 مووشەک و درۆنی ئێرانمان خستووەتەخوارەوە
وەزارتی بەرگریی ئیمارات رایگەیاند، تەنیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، سیستەمی بەرگریی توانیویەتی 10مووشەکی بالیستی و 26 درۆنی بۆمبڕێژکراوی ئێران بخاتەخوارەوە.
هەروەها ئاماژەیداوە، لەسەرەتای ههێرشەکانی ئێرانەوە بۆ سەر ئیمارات تاوەکوو ئیستا، سیستەمت بەرگریی توانیویەتی 278 مووشەکی بالیستی و 15 مووشەکی کرووز و 1540 درۆنی بۆمبڕێژکراو بخاتەخوارەوە.
تاوەکوو ئێستا شەش کەس لە ئیمارات بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە کوژراون، لەنێویاندا خەڵکی ئیمارات، پاکستان، نیپاڵ و بەنگلادیش هەن، هەروەها 131حاڵەتی دیکەی برینداربوون تۆمارکراوە، کە ژمارەیەکیان ئیماراتین و ئەوانی دیکە خەڵکی چەندین وڵاتن، لە نێویاندا هاووڵاتی عێراقیش هەن.