وەزارەتی بەرگریی سعوودیە: چەند هێرشێکی درۆنی بۆمبڕێژکراومان تێکشکاند
وەزارەتی بەرگریی سعوودیە رایگەیاند، لە چوارچێوەی هێرشەکانی ئێران بۆ بە ئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکانی کەنداو، چەند هێرشێکی درۆنیان تێشکاندووە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووە، لە رۆژهەڵاتی وڵات شکستیان بە هێرشێک هێناوە، کە دوو درۆن ئاراستەی کێڵگەی نەوتی شەیبە و درۆنێکیش ئاراستەی گەڕەکی سەفارات کرابوون.
هەروەها درۆنی چوارەم لە بیابانی روبع خالی تێکشێندراوە، کە بە هەمانشێوەی ئاراستەی کێڵگەی نەوتی شەیبە کرابوو.