کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و هەیبەت حەلبووسی دەستیپێکرد
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا دەستیپێکرد.
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا دەستیپێکرد.
مەسرور بارزانی: بۆ چارەسەری کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لە بەغدام
سەلاحەدین دلێمی: مەسرور بارزانی کەسایەتییەکی سەنگینە و دەیەوێت کێشەکان چارەسەر بکات هەموو ببینە
کوردستان24 ناوەڕۆکی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات هەموو ببینە
ستراتیژیەتی کابینەی نۆیەم لە چەسپاندنی مافە دەستوورییەکان هەموو ببینە
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە هەموو ببینە
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەغدایە هەموو ببینە
عێراق دەیەوێت ئەزموونی پڕۆژەی رووناکی لە هەرێمی کوردستانەوە بگوازێتەوە، چونکە ئێستا زیاتر لە 85% دانیشتوانی هەرێمی كوردستان خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێرین و لە ماوەی چەند مانگی داهاتووش کارەبای سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کۆبوونەوەکانمان باشبوون و جەخت لەوە کراوەتەوە، پرسی مووچە تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان نەکرێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای گەیشتنی بە بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی "بە سەردانێک کە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت گەیشتینە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان".
هەروەها نووسیویەتی: لەکۆبوونەوەم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ عەلی فالح ئەلزەیدی، جەختمان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای رێزگرتن لە دەستوور و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کردەوە.
بە سەردانێک کە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت گەیشتینە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 23, 2026
لەکۆبوونەوەم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، جەختمان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای… pic.twitter.com/okc9QKjRZL
ئەمڕۆ شەممە، 23ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی فیدراڵ کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزباییی دەستبەکاربوون لە سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی حکوومەتەکەی لەپێناو خزمەتکردنی گشت پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بێ جیاوازی دووپات کردەوە.
وەک ئەوەی لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، سەرۆکی حکوومەت جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کردەوە.
لایەنە سیاسییەکانی عێراق سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانن و رایدەگەیەنن، بەبێ هەماهەنگی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کابینەی نوێی عێراق سەرکەوتوو نابێت.
سەرچاوەیەک لەو بارەوە بە کوردستان24ـی راگەیاندووە، "وەک نیشاندانی نیازپاکی لە بەرامبەر سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ بەغدا، حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە لە چەند رۆژی داهاتوودا و بەر لە جەژن، بودجەی پێویست بۆ مووچەی مانگی پێنجی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات."
له ساڵی 2019ـهوه، کابینەی نۆیەمی حكوومهتی ههرێمی كوردستان به سهرۆكایهتی مهسرور بارزانی، رێبازێکی نوێ و چالاکی دیپلۆماسیی بەرەو بەغدا گرتووەتەبەر، ئەم ستراتیژیەتە نیشتمانییە کە لە شەش خاڵی سەرەکیی دەستووریدا کورت دەبێتەوە، ئامانجی سەرەکی مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشییەکی راستەقینەیە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا.
ئەمڕۆ شەممە، 23ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەغدا، لەگەڵ عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە.
مەسرور بارزانی و عەلی زەیدی کۆبوونەوە pic.twitter.com/hiBbbfz3nn
— Kurdistan24 (@kurdistan24tv) May 23, 2026
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە کۆببێتەوە. ئامانجی سەردانەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو حکوومەتە لەسەر بنەمای دەستوور، هاوکات گفتوگۆکردن لەسەر پرسی تەواوکردنی کابینەی نوێی وڵاتەکە و دوایین پەرەسەندنەکان لەخۆ دەگرێت.
هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان گەشبینن بە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ بەغدا و چاوەڕوانی کردنەوەی گرێکوێرەکانی لێ دەکەن؛ وەک چۆن لە رابردوودا بۆ هەر شوێنێک دیداری هەبووبێت بێ دەستکەوت نەبووە بۆ گەلی کوردستان، ئەمجارەشیان ئومێدیان هەیە سەرۆککوەزیران کار بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بە "کلیلی دەرگا داخراوەکان"ی دەزانن.