سيستانى هۆشدارييه‌ك ده‌داته حكومه‌تى به‌غدا
په‌يوه‌ندى به هاتنى هێزى توركياوه هه‌يه.
K24 – كه‌ربه‌لا:
گه‌وره مه‌رجه‌عى به‌شێك له شيعه‌كانى عێراق، عه‌لى سيستانى داواى له حكومه‌تى عێراق كرد، چاوپۆشى نه‌كات له‌گه‌ڵ هيچ لايه‌كدا ئه‌گه‌ر بيه‌وێت سه‌روه‌رى عێراق پێشێل بكات.
عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لائى، له وتارى رۆژى هه‌ينيدا، به ناوى مه‌رجه‌عييه‌تى شيعهوه، رايگه‌ياند، هيچ ده‌وڵه‌تێك بۆى نييه سه‌ربازى ره‌وانه‌ى وڵاتێكى ديكه بكات له ژێر ناوى هاوكاريكردنى ئه‌و وڵاته له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، ئه‌گه‌ر بێت و پێشتر هه‌ردوولا رێككه‌وتنێكى روون و ئاشكرا و راشكاوييان له‌و باره‌يه‌وه واژوو نه‌كردبێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "حكومه‌تى عێراق به‌رپرسه له پاراستنى سه‌روه‌رى وڵات و نابێت رێگه به هيچ لايه‌نێك بدات ئه‌و سهروهرييهى پێشێل بكرێت، ئه‌گه‌ر چى هه‌ر جۆره پاساو و بيانوويهكيشى هه‌بێت".
يه‌كه‌يه‌كى تايبه‌تى هێزه‌كانى توركيا له هه‌ينى رابردوودا، به مه‌به‌ستى پارێزگاريكردن، له راهێنه‌رانى توركيا كه له عێراقن، روويان له سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا كرد و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش كاردانه‌وه‌ى عێراقى به‌دواداهاتووه.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، دوێنێ له وته‌يه‌كدا رايگه‌ياند، مه‌حاڵه هێزى وڵاته‌كه‌ى له عێراقدا بكێشێته‌وه.