بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بازاڕی گەرمكردەوە

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی پێوانەیی بەخۆیەوە بینیوە

K24 - ھەولێر:

سەرەڕای ھەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت بۆ ماوەی سێ رۆژە نرخی نەوت بەبەرزی ماوەتەوە.

لە بازاڕەكانی جیھاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت كە یەكێكە لە باشترین جۆرەكانی نەوت بۆ 35.50 سەنت بەرزبووە و بەھای یەك بەرمیل نەوتی خاوی تكساس بۆ 32.94 دۆلار بەرزبووەوە.

بە بەراورد بە 5 مانگی رابردوو، كە بەھای نەوت گەیشتبووە نزمترین ئاست، بەھای نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

له ‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ نرخی نه‌وتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزین و کەمتر بەرزبوونی بە خۆیەوە بینیی، له‌ ماوه‌ى رابردوودا به‌ هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وته‌وه‌ زۆر له‌و وڵاتانه‌ى کە پشت به‌ داهاتى نه‌وتەوە ده‌به‌ستن رووبه‌ڕووى قه‌يرانى دارايى بوونه‌وە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئابووریی ناسان ھۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زۆری نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دەگەڕێننەوە.

تا ئێستا وڵاتانی وەبەرھێنەری نەوت رێكنەكەتوون لە سەر ئەوەی بەرھەمھێنانی نەوت كەم بكەنەوە.

سەرچاوە: رۆیتەرز ، وەرگێڕان: ش،م