وردبينى له‌ داهاتى نه‌وت و گازى هه‌رێمدا ده‌كرێت

دوای پشووەكانی نەورۆز و سەرى ساڵی نوێی كوردی، كۆمپانیاییەكی نێودەوڵەتی دەستبەكاری وردبینی لە داهاتی نەوت و گازی هەرێمی كوردستاندا دەكات.

K24 – هه‌ولێر:

دوای پشووەكانی نەورۆز و سەرى ساڵی نوێی كوردی، كۆمپانیاییەكی نێودەوڵەتی دەستبەكاری وردبینی لە داهاتی نەوت و گازی هەرێمی كوردستاندا دەكات.

له‌ كۆبونەوەيه‌كى ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستاندا، بڕیار لەسەر هێنانی كۆمپانیاییەكی باوەڕپێكراوی نێودەوڵەتیی بواری وردبینیكردن لە داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز درا.

به‌ گوێره‌ى بڕياره‌كه‌، مه‌به‌ست له‌و بڕياره‌، پێداچوونەوە و دڵنیابوونه‌ لەو داتا و ژمارانەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە ده‌رباره‌ى داهات و خەرجییەكانی نه‌وت و گاز بڵاودەكرێنەوە.

ھەرلە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوەكرا، دوای پشووەكانی جەژنی نەورۆز و سەرى ساڵی نوێی كوردی، ئەو كۆمپانیایە لە هەرێمی كوردستان دەستبە كارەكانی خۆی دەكات و ئەمەش بە هەنگاوێكی گرنگ لە بواری شەفافەیەت لە داهات و خەرجییەكانی نەوت و گازدا له‌قه‌ڵه‌م درا.