به‌های رووبڵی رووسی به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیایه له سووریا
K24 - هه‌ولێر:
دوای لێدوانی سه‌رۆكی رووسیا سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له سووریا، به‌های رووبڵ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رزبووه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا بڕیاریدا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا بكێشێته‌وه، به‌های رووبڵ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و زیاتر 1% به‌رزبووه‌وه، جگه له‌مه هه‌فته‌ی رابردووش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه به‌های رۆبل زیاتر له‌سه‌دا 3 هه‌ڵكشابوو.
له ئێستاشدا هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ره به نزیكه‌ی 70 رووبڵی رووسی، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی رابردوو هه‌ر دۆلارێك به‌رامبه‌ر بوو به نزیكه‌ی 80 رووبڵ.
ئابووری ناسانیش پێیان وایه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های رووبڵ، ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی ئابووری رووسیا، كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و دابه‌زینی دراوی وڵاته‌كه‌ی داكشاوه.