داعش رێگه‌يه‌كى سه‌يرى بۆ خۆشاردنه‌وه داهێناوه
داعش رێگه‌يه‌كى سه‌ير بۆ خۆشاردنه‌وه له فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان به‌كارده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانى سه‌ر به هاوپه‌يمانێتى دژى داعش به مليۆنان دۆلار خه‌رجييانه به ئامانجى چاودێريكردنى هه‌موو جۆره جموجۆڵێكى چه‌كدارانى داعش، له به‌رامبه‌ريشدا داعش رێگه‌يه‌كى سه‌يرى به‌كارهێناوه بۆ رێگرتن له به‌ديهێنانى ئامانجى فڕۆكه‌كان.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، داعش ده‌ستيكردووه به درووستكردنى چه‌ترێكى په‌ڕۆين له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كانى شارى ره‌ققه.
به گوێره‌ى زانيارى چالاكانى نه‌يارانى داعش، ئه‌و رێكخراوه فه‌رمانى كردووه به دانيشتوانى ره‌ققه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاريبكه‌ن له درووستكردنى ئه‌و به‌ربه‌ست ياخود چه‌تره په‌ڕۆينه له‌سه‌ر شاره‌كه.
وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌كدارانى داعش سه‌ربازى باڵه‌خانه و ماڵ و شه‌قامه گشتييه‌كان و كۆڵانه به‌رته‌نگه‌كانى شاره‌كه‌يان به په‌ڕۆ داپۆشيوه.
هه‌ژمارى (ره‌ققه له بێده‌نگيدا خوێنى ده‌چۆڕێت)، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و به‌ربه‌سته په‌ڕۆينه رێگره له‌وه‌ى فڕۆكه جه‌نگييه‌كان و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان ئامانجه‌كانيان به‌ديبكه‌ن له‌سه‌ر زه‌ويدا.
