خۆپيشانده‌ران بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيان به‌جێهێشت
كه‌مێك پێش ئێستا به ميانگيرى نوێنه‌رانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در، خۆپيشانده‌رانى ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هاتنه ده‌ره‌وه.
K24 – به‌غدا:
كه‌مێك پێش ئێستا به ميانگيرى نوێنه‌رانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در، خۆپيشانده‌رانى ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هاتنه ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه ميدياييه‌كان بڵاويانكرده‌وه، كه خۆپيشانده‌ران به ئاراسته‌ى گۆڕه‌پانى چالاكيى و ئاهه‌نگه‌كان به‌ڕێكه‌وتوون و ده‌يانه‌وێت هۆڵه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌جێبهڵێن.
به‌جێهێشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دواى ئه‌وه دێت، كه هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسووم و نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق داوايان كرد، خۆپيشانده‌ران ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌جێبهێڵن.