وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حجز ده‌خاته سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بواری نه‌وت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بوونه به دانی باجی كه‌وتوو له‌سه‌ریان، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان به پێی یاسا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی باجه‌كان و خانووبه‌ره‌ی میری، له نووسراوێكدا، كه به ژماره 4421 له رێككه‌وتی (5ی تهمموز/ یۆلیۆی 2021)، ئاراسته‌ی قائیمقامییه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێری كردووه، فه‌رمانیكردووه، حجز بخرێته سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بواری نه‌وت.
له نووسراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: پشتیوان به بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی پێنجه‌می یاسای به‌ده‌سهێنانی قه‌رزی میری ژماره (56)ی ساڵی 1976 و به گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (13)ی رۆژی (7ی ئاب/ ئۆگستی 2019)، داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین هه‌ڵسن به دانانی نیشانه‌ی گلدانه‌وه (حجز) له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی، كه ناو و نیشانیان له لیستی هاوپێچدا دیاریكراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بوونه به دانی باجی كه‌وتوو له‌سه‌ریان، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان به پێی یاسا.