ئەنجامی دەنگدانی باڵۆن دۆری 2021 بڵاوکرایەوە
ئەنجامی دەنگدانی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2021 بڵاوکرایەوە کە لیۆنێل مێسی بۆ جاری حەوتەمین خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ژمارەی دەنگەکانی خەڵاتی باڵۆن دۆری بڵاوکردەوە، کە لیۆنێل مێسی بە کۆکردنەوەی 613 خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بە جیاوازیی 33 بەپێش رۆبێرت لیڤاندۆسڤسکی کەوتەوە کە بە کۆککردنەوەی 580 خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
جۆرجینهۆ ناوەڕاستکاری ئیتاڵی بە کۆکردنەوەی 460 خاڵ پلەی سێیەمی بردەوە، کەریم بێنزێما بە 239 خاڵ پلەی چوارەم و نگۆلۆ کانتێ بە 186 خاڵ پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەنیا 178 خاڵی کۆکردەوە و پلەی شەشەمی بردەوە، محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسری 121 خاڵی بەدەستهێنا و پلەی حەوتەمی بردەوە، کێڤن دێ برۆین بە 73 خاڵ هەشتەم بوو، کیلیان مباپێ تەنیا 58 خاڵی کۆکردەوە و نۆیەم بوو، جیانلویجی دۆنارۆما بە 36 خاڵ دەیەم بوو.